
ڕێکەوتی ( ١٤ / کانونی یەکەم / ٢٠٢٥ ) زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕۆژێکی مەزنی تۆمارکرد
بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و، بەئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ
ڕێکەوتی ( ١٤ / کانونی یەکەم / ٢٠٢٥ ) لەمەراسیمێکی شایستەدا ئاهەنگی ( ٣٦ )هەمین خوولی دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە هۆڵی وەرزشی مامۆستا صالح عەلی بەڕێوەچوو .
سەرەتای ئاهەنگەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکردوو، دەرچوونی خوێندکارانیش بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە (قورئانی پیرۆز ) پیرۆزترکرا .
دواتر لەلایەن ( پ.ی.د. بەختیار عوبێد شەریف ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران سوێندی خوێندکاران درا کە بەئەمەک و وەفاداربن بەرامبەر بە بڕوانامەو پیشەکانیان .
پاش بەخشینی بڕوانامەی دەرچوون لەلایەن سەرۆکی زانکۆ بەپێی ئەو دەستەڵاتەی ئەنجومەنی زانکۆ پێی بەخشیون.
لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا خەڵات بەسەر خوێندکارە یەکەمەکانی سەرئاستی زانکۆ پێشکەش کرا .














