بڕوانامەی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە ژمارەیەك خوێندكاری چالاك
لەسەر راسپاردەی تایبەتی پ.ی.د.سۆران سەعید راگری كۆلێژی تەكنیكی ئینفۆرماتیك، و لەكۆتا ڕۆژی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك خوێندكاری چالاكی كۆلێژەكە.
بەدروشمی ( هەمووان لێرەین، خوێندكاران و مامۆستایان پێكەوە بۆ خزمەتكردنی كۆلێژ ) و لەپای ئەو دڵسۆزی و خزمەت و هاریكارییەی كە لە ماوەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ پێشكەش بە كۆلێژەكەیان كردووە، ئەو خوێندكارانە بڕوانامەی ڕێزلێنان پێدرا.
بڕوانامەكان لەلایەن د.علاو سەرۆك بەشی داتەبەیس و مامۆستا سەیران سەرۆك بەشی تۆڕەكان و مامۆستا كەنار سەرۆك بەشی ئای تی و هەروەها مامۆستا ڕێبوار یاریدەدەری ڕاگری كۆلێژ پێشكەش بە خوێندكاران كرا.
راگرایەتی كۆلێژی تەكنیكی ئینفۆرماتیك سەرەڕای دەستخۆشی لەو پۆلە خوێندكارە، هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازێت لە خزمەتكردنی زیاتر و ئومێدەوارە نموونەشیان زۆربێت.