Back

خوولی حەوتەمی پێداگۆجی بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات و بڕوانامە بەسەر فێرخوازاندا دابەشکرا

بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، و بەئامادەبوونی پ.ی.د. سەرهەنگ سەروەت حەمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
ڕێکەوتی ( ٨ / کانونی یەکەم / ٢٠٢٥ ) لەمەراسیمێکی شایستەدا بڕوانامە بەسەر دەرچووانی خوولی حەوتەمی پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دابەشکرا .
لەسەرەتای مەراسیمەکەدا مامۆستا دالیا محمد طارق بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی کرد کەهەمیشە پاڵپشتی پێشخستنی ئاستی زانکۆ دەکەن و هەوڵی سەرخستنی بەردەوامی خوولەکان دەدەن ، دواتر پیرۆزبایی لە دەرچووانی خوولەکە کردو داوای لێکردن بەگرنگییەوە بابەتەکانی فێریبوون لەخوولی پێداگۆجی بە شێوەیەکی پراکتیکی بیگوێزنەوە بۆ ناو هۆڵەکانی خوێندن.
پاشان وتاری سەرۆکایەتی زانکۆ لەلایەن پ.ی.د. سەرهەنگ سەروەت یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشكەشکرا،
دوای پیرۆزبایی لە دەرچووانی خوولەکە باس لە گرنگیی بابەتەکانی خوولەکە کراو ئاماژە بەوە درا کەچ ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرەوپێشخستنی ئاستی زانستی و ئەکادیمی زانکۆمان و ، لە پەروەردەو فێرکردنی فێرخوازان. هەروەها گرنگی خوولەکە لە بەرەوپێشبردن و بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایان لە شێوازی وانەوتنەوەو مامەڵە کردنیان لەگەل فێرخوازدا.
دواتر مامۆستا میران حەمە ڕەحیم ڕاهێنەری خوولی پێداگۆجی پیرۆزبایی لەسەرجەم دەرچووانی خولەکە کردو دەستخۆشی لێکردن کەبەئاستێکی بەرز توانیان خوولەکە تەواو بکەن و ، داوای لە بەشداربووان کرد ببنە نمونەیەکی جوان بۆ مامۆستایانی بەشەکانیان و هەموو بابەتەکان بگوێزنەوە بۆ هاوپیشەکانیان بۆ ئەوەی زۆرترین ستافی ئەکادیمی زانکۆ سودمەند بن.
لەبەشێکی تری مەراسیمەکەدا مامۆستا ئیبراهیم کە یەکێکە لە دەرچووانی خوولی حەوتەم ووتەی دەرچووانی پێشکەشکردو سوپاسی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەنتەری پێداگۆجی و ڕاهێنەرانی کرد .
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بڕوانامەکان دابەشکران .