Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت (CDO) هاوبەشن لەپرۆگرامی خۆپارێزی لەماددە هۆشبەرەکان

لە دوو چالاکی جیاوازدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO هاوبەشییانکرد لەپرۆگرامی خۆپارێزی لەماددە هۆشبەرەکاندا
سەرەتا بە ئامادەبوونی مامۆستا (مضفر جبار) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە، لەلایەن دکتۆر (کارزان محمد) پڕۆگرامی خۆپارێزی لەماددە هۆشبەرەکان بۆ ڕێنمایکارانی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە پێشکەشکراو، پاش کۆتایی هاتنی پرۆگرامەکە بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر ڕێنماییکاراندا دابەشکرا .
لە چالاکییەکی هاوشێوەشدا لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سنووری قەزای دوکان، بەئامادەبوونی مامۆستا (هیوا صدیق)سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی قەزاکە، لەلایەن دکتورە (هەرمن شێرکۆ)
راهێنانی پڕۆگرامی خۆپارێزی بۆ ڕێنمایکارانی سنووری پەروەردەی دوکان ئەنجامدراو، لەکۆتاییدا بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر ڕێنماییکاراندا دابەشکرا.