لە چوارچێوەی سەردانی شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەمەبەستی بەشداری کردنیان لە كارو چالاکیەکانی قۆناغی سێهەمی پڕۆژەی (RISE) لهزانكۆی مۆرسیا له وڵاتی ئیسپانیا، شاندێکی باڵای زانکۆمان بە سەرۆکایەتی پ.ی.د. بەختیارعوبێد شریف ، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری خوێندکاران و، بهیاوەری پ.ی.د. ئاودێر محمد أحمد بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، دوای گفتوگۆیەکی زانستی و ڕێکەوتن لەبواری ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی لە نێوان ستاف و خوێندکارانی هەردوو زانکۆدا، یاداشتی لێكتێگهیشتنیان (لهگهڵ جۆزەی لویان سەرۆکی زانکۆو)، (پڕۆفیسۆر باسکاڵ گۆمێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان) لهنێوان هەردوو زانکۆدا واژووكرد.


