
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە خوێندکارە خۆبەخشەکانی
ڕۆژی ( ١ / کانوونی یەکەم / ٢٠٢٥ ) لە کەمپی کۆلێجەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیک / هۆڵی سیمینار ، له ژێر چاودێری پرۆفیسۆر.د. هوشیار عبدلله عزیز سهرۆكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و بە ئامادەبوونی ( پ.ی.د.بەختیار عوبێد شەریف ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران لەمەراسیمێکدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە خوێندکارە خۆبەخشەکانی زانکۆ کە هەردەم وەک سەربازێکی وون بەشداربوون لە چالاکییەکانی زانکۆدا.
هەروەها خەڵات بەخشرایە خوێندکارانی بەشداربووی بەرنامەی زانین زۆن کەلەکەناڵی ئاسمانی کوردسات پەخشکراو ، خوێندکارانمان توانییان سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەست بهێنن.





























