Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە دەستپێشخەرییەکی زانستی و ئەکادیمیدا وەک یەکەم زانکۆ خوولی چڕو کورت خایەنی پێداگۆجی کۆتایی پێهێنا

بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە پێکهاتبوون لە(د. ژاڵە سعید خطاط بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوەو پەرەپێدان) و (د. ڤیان محمود زامدار بەڕێوەبەری پێداگۆجی وخولەکان)، پ.ی.د. سەرهەنگ سەروەت حمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وخوێندنی باڵا
ڕۆژی (٣٠ / تشرینی دووهەم / ٢٠٢٥) لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / هۆڵی پیرەمێرد
مەراسیمی دابەشکردنی بڕوانامەی خوولی چڕو کورتخایەنی پێداگۆجی و سوپاسنامەی جەنابی وەزیری خوێندنی باڵاو تۆێژنەوەی زانستی د. ئارام محەمەد قادر بۆ مامۆستایانی هەڵگری نازناوی زانستی بەڕێوەچوو .
لە سەرەتای دەستپێکردنی مەراسیمەکەدا مامۆستا دالیا محمد طارق بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کردوو، دواتر باسی لە گرنگی ئەو بابەتانە کرد کەلەم خوولەدا پێشکەش بە مامۆستایان کراوەو داوای لێکردن کە سەرجەم زانیارییە نوێیەکان جێبەجێ بکەن لەکاتی وانە ووتنەوەدا .
وتاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەلایەن د. ژاڵە سعید خطاط پێشکەشکرا ، سەرەتای وتەکانی سوپاسی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد کە وەک یەکەم زانکۆ خوولی چڕو کورتخایەنیان دەستپێکردوەو ، ئەمەش کارێکی گرنگە وئەرکێکی زانستی و پیشەییە، ئاماژەی بەوەشکرد کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەمیشە پێشەنگ و دەستپێشخەربوون لە کاری زانستی و ئەکادیمی.
هەروەها سوپاس و پێزانینی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پێشکەش بە ڕاهێنەران و دەرچووانی خوولەکە کرد .
دواتر وتاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەلایەن د. سەرهەنگ سەروەت حەمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشکەشکراو ، باسی لە گرنگی ئەم جۆرە خوولەو کاریگەریی لەبەرەوپێشخستنی ئاستی زانکۆدا کرد. لە کۆتای مەراسیمەکەدا بڕوانامە بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربوو.