
شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری قۆناغی سێهەمی پرۆژەی (RISE)ی کرد لە وڵاتی ئیسپانیا
لە چوارچێوەی کارەکانی پرۆژەی (RISE) کەتایبەتە بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆکان لەڕێگەی ئۆفیسی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و، زیادکردنی هەلی دامەزرادنی دەرچوانی زانکۆکان لە ڕێگەی سەنتەری (CDC)، تیمی زانکۆمان بەشداری قۆناغی سێهەمی پرۆژەکەیکرد لە وڵاتی ئسپانیا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ.
شاندی زانکۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان (پ.ی.د. بەختیارعبێد شریف- یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران)، (پ.ی.د. ئاودێر محمد أحمد -بەڕێوەبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان)، (مامۆستا ئەیووب کریم سعید -بەڕێوەبەری سەنتەری CDC)، (مامۆستا شارا صالح علي- بەڕێوەبەری دڵنیایی و جۆری)، (مامۆستا ژانە فیداکارمحمد- بەڕێوەبەری تەکنەلۆجیا و ئامار)
ئەم قۆناغە تایبەت بوو بە بابەتەکانی وەک هاوتەریبکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ پێداویستیەکانی بازاڕی کار، دەستی چالاکیی/گرووپی کارکردن لەسەر چۆنیەتی ڕێکخستنی پرۆگرامەکان لەگەڵ پێداویستی و فیدباکەکانی خاوەنکار، دروستکردنی پەیوەندی و هاوکاری لە نێوان خاوەنکارە ناوخۆییەکان لەگەڵ خوێندکاران و پەروەردەکاران و کۆمەڵگەی زانکۆ و میکانیزمی فیدباکەکانی خاوەنکار، هاوبەشکردنی ئەزموونی دەستەی بەڕێوەبەری خوێندکارانی پێشوو بەشداریکردن لە چالاکییەکانی پەرەپێدانی پیشەیی، ئامرازەکانی بەرزکردنەوەی توانای دامەزراندن و کارگێڕی لە CDC کاندا.
شایەنی باسە شاندی زانکۆمان لەم گەشتەدا بەشدارییەکی چالاکیان هەبوو وە بەپلانێکی وردی پێشوەختە توانیان زۆرترین ئەزموون و سود وەرگرن بۆ گەشەپێدان و چەسپاندنی ئامانجەکانی پڕۆژەکە کە بەجۆرێک ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی هەبێت لەسەر ئاستی بەدامەزراندن و زیادکردنی هەلی کار بۆ دەرچوان و زیاتر پێشخستنی زانکۆمان.
پڕۆژەی (RISE) یەکێکی ترە لە پرۆژەکانی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆمان کە لەلایەن دامەزراوەی (UNIMED) سەرپەرشتی دەکرێت بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا لەچوارچێوەی پڕۆگرامی (Erasmus) کەماوەی دووساڵ دەخایەنێت، کە حەوت زانکۆ لەهەرێمی کوردستان کە ئەوانیش زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک (DPU)، زانکۆی دهۆک، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی زاخۆ، زانکۆی UNINT لەوڵاتی ئیتاڵیا و زانکۆی MURCIA لە وڵاتئ ئیسپانیا بەشدارن.



