
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / سەنتەری پێداگۆجی کۆتایی بە خولێکی چڕو کورت خایەنی پێداگۆجی بۆ مامۆستایانی هەڵگری نازناوی زانستی هێنا
ئەمڕۆ (١٣ / تشرینی دووهەم / ٢٠٢٥) سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆتایی هێنا بە خولێکی چڕو کورت خایەنی پێداگۆجی بۆ مامۆستایانی هەڵگری نازناوی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی .
خوولەکە ماوەی شەش هەفتەی خایاندو تیایدا مۆدێلەکانی پێداگۆجی بە شێوازێکی سەردەمیانە لە لایەن ڕاهێنەرانی پێداگۆجی زانکۆمانەوە ڕونکرایەوەو پێشکەشکراو، مامۆستایانی بەشداربووش خولەکەیان بە سەرکەوتوویی تەواو کرد.
لەم خولەدا مامۆستایان ئاشنا بوون بە چەند بابەتێکی گرنگ وەک ڕێگاکانی وانەوتنەوە ، ئامرازەکانی هەڵسەنگاندن ، کارسازی پەروەردەیی ، ئامادەکردنی کۆرسبووکی نمونەیی ، بابەتەکانی تەکنەلۆژیای سەردەم کە پەیوەنییان بە بەڕێوەبردنی پۆلەوە هەیەو چەند بابەتێکی گرنگ سەبارەت بە توێژینەوەی زانستی و چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرددا .
