Back

ڕاگەیاندنی پڕۆژە جێبەجێکراو و خزمەتگوزارییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کەلەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دابینکراوە

ئەمڕۆ (10 تشرینی دووەمی 2025)لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / هۆڵی پیرەمێرد

سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی هەندێ لە بەشەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کڕینی چەندین پێداویستی گرنگ ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخرا بۆ هەریەک لە بەڕێزان (پ.د. علی قادر عوسمان ،یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی)،(پ.ی.د بەختیار عبید شریف ،یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران)،(ئەندازیار محمد عەبدوڵا جەلال ، نوێنەری دکتۆر هاوڕێ دارۆ شێخ نوری)

لە کۆنگرەکەدا ئاماژە بە پڕۆژە جێبەجێکراو و خزمەتگوزارییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرا کەلەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بۆ زانکۆمان دابینکراوە .

شایەنی باسە لە ماوەکانی ڕابردوودا لەسەر ئەرک و ڕاسپاردەی بەڕێز (بافڵ جەلال تاڵەبانی)و بە سەرپەرشتی بەڕێز (هاوڕێ دارۆ شێخ نوری)بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆمان نۆژەنکرانەوەو گەنجینەیەکی مودرێن بۆ زانکۆمان دروستکرا، هەروەها دابینکردنی بڕی زیاتر لە شەش هەزار ڕۆبی ئاهەنگی دەرچوون و چەندین پرۆژەی گرنگی تر کەلەکۆنگرەکەدا ئاماژەی پێدرا .

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ ئەم پڕۆژانەی کەلەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە جێبەجێکراوە ، هیواخوازبوو هەردەم پاڵپشیتی زانکۆ بکرێت بەمەبەستی بەردەوامبوون لەخزمەتکردنی خوێندکاران و سێکتەری زانستی .