پاش ئەوەی گۆڤاری توێژینەوەی کارەکی کوردستان (KJAR) لەلیستی گۆڤارە باوەڕپێکراوەکانی داتابەیسی (Scopus) دا پەسەند کرا، ئێستا گۆڤارەکە بە شێوەیەکی فەرمی لە ماڵپەڕی فەڕمی (Scopus) دا دەردەکەوێت بە سایت سکۆری (١.٢) .
هەروەها توێژینەوەکانی گۆڤارەکە لە ساڵی ٢٠٢١ بە شێوەیەکی فەرمی ئیندێکس کراون لە (Scopus)کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی توێژینەوەکان لە کۆلێج و پەیمانگەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆکەو بە نێودەوڵەتی کردنی توێژینەوەکان.
ئەم دەستکەوتە هۆکارێک دەبێت بۆ پەرەسەندنی توێژینەوەی زانستی و گرنگیدان بەستانداردە نێودەوڵەتیەکان لەکاتی ئەنجامدانی توێژینەوەدا لەلایەن توێژەرەکانەوە .
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکەی لای خوارەوە بکەن: