Back

ناوی وەرگیراوان لەدەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی(زانستی ، وێژەیی ، پیشەیی) ئەوانەی بەهۆی کەمی بەش هەڵبژاردنەوە وەرنەگیرابوون

پشت بەست بە نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون/ بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن ،
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگاداری دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی(زانستی ، وێژەیی ، پیشەیی)
ئەوانەی بەهۆی کەمی بەش هەڵبژاردنەوە وەرنەگیرابوون ، لە ئێستادا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕیاری وەرگرتنی ئەو خوێندکارانە دراوە کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە لە زانکۆمان و لەو بەشانەی بەرامبەر ناوەکانیان دیاریکراوە بە سیستەمەکانی(زانکۆلاین – پارالێڵ – ئێواران)

داوا لە سەرجەم خوێندکاران دەکەین ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکەن:
١ / لە ماوەی ( ١٠ ) ڕۆژدا سەردانی هۆبەی تۆماری ئەو کۆلێج و پەیمانگەیانە بکەن کە لێی وەرگیراون بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان .

٢ / بە ووردی تێبینی هێنانی سەرجەم ئەو بەڵگەنامەو پێداویستییانە بکەن کە بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگرتنی خوێندکاران.

فەرمانی وەرگرتن هەڵبژاردنی کەم زانکۆلاین زانستی+وێژەیی+پیشەیی

Pedawisty 2024 – Copy