
پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان (Internship) لە بواری( AI & Software )
سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Ruyat Technologies لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا پرۆگرامی (AI & Software Internship) بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕادەگەیەنێت.
ئامانجەکانی پرۆگرامەکە:-
+ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بنەمای ڕاهێنان کە تیشک دەخاتە سەر پەرەسەندن و گرنگی AI و سەرکردایەتی لە هەرێمی کوردستان.
+ یارمەتیدانی خوێندکاران بۆ بنیاتنانی کارامەیی پێشکەوتوو و ئامادەکردنیان بۆ لێهاتووییەکانی کار لە بواری (زیرەکی دەستکرد AI، ئەندازیاری سۆفتوێر و داهێنان) .
پێکهاتەی پرۆگرامەکە:-
١. لە پرۆگرامەکەدا تەنها ١٠ خوێندکار وەردەگیرێت.
٢. پرۆگرامەکە کاری (پراکتیکی پڕۆژە، کۆبوونەوەکانی ڕاهێنەرایەتی، و هەڵسەنگاندنی بنەمادار بە ئەنجامدان) لەخۆدەگرێت.
هەڵبژاردن و هەڵسەنگاندن :-
+ خوێندکاران تاقیکردنەوەی سەرەتایی شایستەیی تەواو دەکەن بۆ ئەوەی بچنە ناو پرۆگرامەکەوە.
+ لە کۆتایی ڕاهێنانەکەدا هەڵسەنگاندنی کۆتایی ئەنجام دەدرێت بۆ هەڵسەنگاندنی زانیاری بەدەست هێنراو.
+ بڕوانامەی فەرمی دەبەخشرێتە سەرجەم ئەو خوێندکارانەی کە بە سەرکەوتوویی پرۆگرامەکە تەواو دەکەن.
ناساندن و دەرفەتی پیشەیی:-
١ / سێ خوێندکاری سەرەکی و سەرکەوتوو لە دوای هەڵسەنگاندن دەستنیشان دەکرێن و خەڵاتی تایبەت وەردەگرن.
٢ / هەلی دامەزراندنێکی هەمیشەیی لە کۆمپانیای (Ruyat Technologies) پێشکەش دەکرێت بۆ ئەو بەشداربوانەی کە ئاستێکی بەرزیان هەیە.
پرۆسەی داواکاری
بۆ بەشداریکردن تکایە ئەم (QR) سکان بکە یان لەم لینکە دا خۆت تۆمار بکە.

