ژمارەیەك خوێندكار هەڵمەتی پاككردنەوەی زانكۆ ئەنجام دەدەن
بە ئامانجی زیاتر بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری خوێندكاران و هەستكردنیان بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر زانكۆ ئەمڕۆ و لە كۆتا رۆژی تاقیكردنەوەكانیاندا خوێندكارانی بەشی تەكنیكی كارگێڕی – ئێواران لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان پاككردنەوەی زانكۆیان كردە دیارییەكی نایاب بۆ زانكۆكەیان.
ئەو خوێندكارانە بەشێوەی هەرەوەز و گروپ گروپ كاری پاككردنەوەكەیان ئەنجامدا، بەشێوەیەك كە تەواوی حەوشەو ئەو شوێنانەیان پاككردەوە كە پێویستی بە پاككردنەوە هەبوو.
لەبەرامبەر ئەو دڵسۆزییەی خوێندكاران بۆ زانكۆكەیان، هۆبەی راگەیاندن و چالاكییە گشتییەكانی كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان سوپاسی ئەو كۆمەڵە خوێندكارە نمونەییە دەكات و ئومێدەوارە نمونەیان زۆرتر بێت تاوەكو هەمیشە سیمای زانكۆ بەوشێوە جوانەی بمێنێتەوە.