Back

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ خوێندکارەکەی بەشداری لە بیست و شەشەمین دیداری خوێندکارانی داهێنەر دەکات لە زانکۆی نەزوە لە سەلتەنەی عومان . 

لە چوارچێوەی ئەندامێتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی خوێندکاران (ACSTI)،

 ڕۆژی ( ٢ / تشرینی دووهەم / ٢٠٢٥ )

(د. ئاسۆ حمە سعيد حمە ساڵح )مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەشی پەرستاری لەگەڵ خوێندکارەکەی بەناوی (محمد ستار خضر ) بە توێژینەوەیەکی زانستی بە ناونیشانی (ئیدارەکردن و لەناوبردنی خۆڵ و خاشاکی ڕەقی پزیشکی لە نەخۆشخانە ئەهلییەکاندا لەشاری سلێمانی)،(إدارة النفايات الطبية الصلبة في المستشفيات الخاصة في محافظة السليمانية بەشدارییان کرد لە بیست و شەشەمین دیداری خوێندکارانی داهێنەر بە ناونیشانی “النهوض والتحديات أمام المؤسسات التعليمية في ظل التطورات التكنولوجية”

شایانی باسە ئەم توێژینەوەیەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەرتاسەری زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی وهەڵەبجەو ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان، تاکە توێژینەوە بووە کە هەڵبژێردراوە لەلایەن زانکۆی ناوبراوەوە هەروەها توێژینەوەکە یەکێک بووە لەو (٦٠ )توێژینەوەییەی کە لە نێوان (٢٠٠) توێژینەوەی زانکۆکانی ووڵاتانی عربی هەڵبژێردرا.