
مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆچی داوا لە دەرچووانی پۆلی (١٢) دەکات سەردانی پێشانگای نێکست ستێپ بکەن و، ئەو زانییارییانە چین کە بەخۆڕایی دەربارەی فۆرمی زانکۆلاین بە دەرچووان دەبەخشرێت ؟
ئەمڕۆ ( ٢٨ / ئەیلول / ٢٠٢٥ ) بۆ ساڵی سێهەم و لە دیدارێکی پەروەردەییدا بە ناونیشانی ( نێکست ستێپ دەستپێکی هەنگاوی داهاتوو)ە ، سێهەمین پێشانگای نێکست ستێپ کرایەوە بەڕووی ئەو خوێندکارانەی ئەمساڵ دەرچووی پۆلی ( ١٢ )ی ئامادەیی و پیشەییەکانن.
مەبەست لە کردنەوەی ئەم پێشانگایە سوود گەیاندنە بە خوێندکاران کە زۆرترین زانیاری وەربگرن دەربارەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عیراق .
لەم پێشانگایەدا زیاتر لە ( ٣٠ ) زانکۆو پەیمانگە بەشدارەو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیش بە ستافێکی شارەزاو پڕ زانیاری بەشداری کردووەو، سەرجەم وەڵامە دروست و ڕێنماییە گونجاوەکان پێشکەشی دەرچووانی پۆلی (١٢) دەکات.
هەروەها زانیاری دەدرێت بە خوێندکاران لەسەر بەشەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)و ،کورسییە بەردەستەکان و بەرنامە ئەکادیمییەکان بەپێی مەرج و داواکارییەکانی وەرگرتنی خوێندکار .
ستافی زانکۆ زانیاری تەواو پێشکەش دەکەن لەسەر نمرە پێویستەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بۆ هەر بەشێک و کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران، لەگەڵ سیستەمی دابەشکردنی کرێ و ئاسانکارییە داراییە بەردەستەکان.
شایانی باسە لە پێشانگای نێکست ستێپ ، مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەرپەرشتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین دەکات بۆ دەرچووانی پۆلی (١٢) و ، سەرجەم خوێندکاران بە شێوەیەکی گونجاو ڕێنمایی دەکات بۆ چۆنێتی پڕکردنەوەی زانکۆ لاین بە شێوازێکی دروست .
هەر لە چالاکییەکانی پێشانگاکەداو لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی پانێڵەکاندا
پ.ی.د. سەرهەنگ سەروەت حمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پانێڵێکی پێشکەشکرد بە ناونیشانی
پێشبینییەکانی هێزی کاری پزیشکی ددان تا ساڵی (٢٠٤٠) لە هەرێمی کوردستانی – عیراق