
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (خولی چڕ و كورتخایەن-Intensive Short Course ) ی پێداگۆجی ڕادهگهیهنێت
بە مەبەستی هاندانى مامۆستایانى زانکۆ کە پێشووتر خولى رێگەکانى وانەوتنەوەیان ئەنجامداوەو بۆئاشنابونیان بە نوێترین شێوازو میتۆد و ڕێگەکانى وانەوتنەوە بەشێوەیەکى سەردەمیانە ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (خولی چڕ و كورتخایەن-Intensive Short Course ) ی پێداگۆجی ڕادهگهیهنێت .
کردنەوەی ئەم خولە دوابەدوای فەرمانى وەزاری ژمارە (15620) لەڕێکەوتى (2025/8/24) بە واژۆی بەڕێز د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى هاتووە؛ پاڵپشت بە (ماددەی بیست و سێهەم ) لە رێنمایی ژمارە (4)ى ساڵى (2021)ى خولى راهێنانى پێداگۆجى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە بڕیارماندا بە:- کردنەوەى خولى راهێنانى پێداگۆجى چڕ و کورت خایەن بۆ مامۆستایانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کە پێشووتر (خولى رێگەکانى وانەوتنەوە)یان لە زانکۆکان تەواو کردوە و لە ئێستاداخاوەنی یەکێک لە نازناوە زانستیە هەمیشەییەکانی وەک (مامۆستاى یاریدەدەر ، مامۆستا، پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر، پڕۆفیسۆر) بێت .
ئەو مامۆستایانەی پێشتر نازناوی زانستیان وەرگرتوە و خولى رێگەکانى وانەوتنەوەیان ئەنجامداوە دەتوانن بەشداری بکەن. (واتا پێش سالی ٢٠٢١ ئەو خولانە خوێندراوە).
هەروەها ماوەى خولەکە (6) شەش هەفتە دەخایەنێت کە (12) دوانزدە(ECTS) ى بۆ تەرخان دەکرێت، ههر ههفتهی سێ (3) ڕۆژ وانه دهخوێندرێت، ههروهها ڕۆژانه چوار (4) کاتژمێر وانه دهخوێندرێت. كرێیبهشداریكردن له خول بڕی ( ٥٠٠٠٠) پهنجا ههزار دینارە و بەشداریکردن لە خولەکە بەشێوەیەکى ئارەزومەندانە دەبێـت.
مامۆستایانى زانکۆ بە بەشداریکردنیان لەم خولە چەندین ماف و ئیمتیازاتیان پێدەبەخشرێت، لە وانە:
١. پێدانى بڕوانامەى بەشداریکردن لە خول.
٢. پێدانى سوپاس و پێزانین بە واژۆى بەڕێز وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
٣. لێخۆشبوون لە پڕۆسەى دڵنیایی جۆرى بۆ ماوەى (1) یەک ساڵى ئەکادیمی .
پێویستە خوازیار بۆ بەشداری کردن لەم خولەدا، ئەمفۆرمە ئۆنلاینە پڕبکاتەوە و سەرجەم زانیاریاکانی تۆماربکات و بنێرێت، تا بتوانێت بەشداری خولەکە بکات.
تێبینی: لە ڕێگەی ئیمەیلی زانکۆییەوە دەتوانیت فۆرمەکە پڕبکەیتەوە.
بۆناوتۆمارکردن کلیک بکە.