
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێکخراوی CDO مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان تاووتوێ دەکەن
لە چوارچێوەی چالاکییە هاوبەشەکانی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO
ڕۆژی ( ١٦ / ئەیلول / ٢٠٢٥ ) ڕاهێنانی دووهەمی پرۆگرامی خۆپارێزی لە ماددەی هۆشبەر جێبەجێکرا ، کە تیایدا (١٧) ڕێنماییکاری پەروەردەیی لە خوێندنگەکانی شاری سلێمانی بەشداربوون .
لە سەرەتای پرۆگرامەکەدا یەکەم بابەتی ڕێنمایی لەلایەن پسپۆری تەندروستی (د . ئەحمەد محمد)ەوە پێشکەشکرا .
ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم پرۆگرامە هوشیارکردنەوەی خوێندکاران و گەنجان و مێرد منداڵانە لە مەترسییەکانی خووگرتن بە ماددەی هۆشبەر ، هەروەها بەکارهێنانی ئامرازەکانی خۆپارێزی و خۆبەدوورگرتن لە بەکارهێنانی .