
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامی (بەرایی وەرگیراوان) بە سیستەمی (پۆلیتەکنیک – پارالێڵ)ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری (15-9-2025) زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامی (بەرایی وەرگیراوان) بە سیستەمی (پۆلیتەکنیک – پارالێڵ) ڕادەگەیەنێت بۆ ساڵی خوێندنی (2025 – 2026)، ئەو پێشکەشکارانەى تانەیان لە ئەنجامەکان هەیە دەتوانن ڕۆژانی (16 تا 18/9/2025) سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی تانە.
تێبینی/ ئەنجامە بەراییەکان ئەنجامی کۆتایی نییە، لە پاش دەرچوونی فەرمانی وەزاری لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی کۆتایی بڵاودەکەینەوە.
بۆ بینینی لیستی ناوەکان سەردانی ئەم لینکەنە بکەن
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
15-9-2025
پێشکەشکارانی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بۆ زانکۆمان