Back

گۆڤاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (KJAR) لە داتابەیسی سکۆپەس تۆمارکرا

دوا بە دوای هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەمرۆ ڕێکەوتی 14/9/2025 بە ئیمەیڵێکی فەرمی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگادارکرایەوە کە گۆڤاری (KJAR) Kurdistan Journal of Applied Research کە تایبەتمەندە بە بواری (زانستە کردارییەکان) لە داتابەیسی سکۆپەس ئیندێکس کرا ، پاش جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو ڕێنماییانە و ڕێبەریانەی کە پێویست بوون بۆ وەرگرتنی گۆڤارەکە لە سکۆپەس دا.

 ئەم ئیندێکس کردنە بەڵگەیەکی بەهێزە لەسەر ستاندارد و تۆکمەیی پرۆسەی پێداچوونەوەی هاوتاکانمان و کوالێتی ناوازەیی ئەو توێژینەوانەی زیاتر کاریگەرن بۆ بڵاوکردنەوە.

ئەم دەستکەوتەش سەلمێنەری هەوڵ و ماندووبونی بەردەوامیی سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و تیمی سەرپەرشتیاری گۆڤارەکەیە کە لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا بە بەردەوامی لە هەوڵداندا بوون بۆ بەدەستهێنانی ئەم بەرهەمە زانستییە گرنگە ، کە ئەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و رەوتی توێژینەوەی زانستی و بەجیهانی کردنی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان لە گۆڤاری (KJAR) ی سەر بە زانکۆمان.

پیرۆزبایی لە گشت مامۆستایانی سەر بە زانکۆمان و توێژەرانی هەرێمی کوردستان دەکەین وە

دەستکەوتێکی گرنگە بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دروست کردنی سیستەمێکی ئاکادیمی بەهێزو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان.