
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت به كاروباری زانكۆ کۆبونەوەی خۆی ئەنجام دا
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شەممە ٩ ئەیلول ٢٠٢٥ له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ره‌تادا پ.د.هوشیار عەبداللە عەزیز سەرۆکی زانکۆ جەختی کردوە لەسەر جێبه‌جێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی خوێندن بۆ ساڵی نوێی خوێندن و ڕاگرە بەڕێزەکانی ڕاسپارد کە سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە بکەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا
ئەنجومەنی زانكۆ تەوەرەکانی كاروباری زانستی و کاروباری خوێندكاران و كاروباری كارگێڕی و دارایی تاوتوێکرد و پاشان هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ڕاو سه‌رنج و پێشنیاری خۆیان خسته‌ڕوو.