
ڕوونکردنەوەیەک بۆ دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی سێ یەکەمەکان و دەرچووانی خوێندنی باڵای (ماستەر و دکتۆرا)ی زانکۆمان دەکەینەوە کە دانیشتووی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و مافی پێشکەشکردنیان هەیە بۆ دامەزراندنەکانی ئەنجومەنی ڕاژەی حکومەتی فیدڕاڵ ڕایگەیەنادووە، زانکۆمان بە نوسراوی ژمارە ٦٢٢٥ لە ٦/٨/٢٠٢٥ ناوی سەرجەم بەشەکانی کۆلێج و پەیمانگەکانی بە زمانی عەرەبی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەرزکردۆتەوە کە ١٧٧ بەشە و بە سوپاسەوە لەلایەن وەزارەتیشەوە ئاراستەی ئەنجومەنی ڕاژەی عێراق کراوە بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا چەندین بەش لە سیستەمی دامەزراندنی ئەنجومەنی ڕۆژەدا نیە و مافی دەرچووانی زانکۆمان کەوتۆتە بەردەم مەترسیەوە سەرەڕای هەوڵی سەرۆکایەتی زانکۆمان و وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ زیادکردنی ناوی ئەو بەشانەی لە سیستەمدا نیە بەڵام بەداخەوە وەک زۆربەی مافەکانی تر گەلەکەمان ئەمجارەش ستەم لە گەلی کوردی دانیشتوانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکرێت لە کاتی دامەزراندەکان. بۆیە داواکارین لە نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیرە کوردەکانی حکومەتی فیدڕاڵ هەوڵی تەواوی خۆیان بدەن بۆ گەڕانەوەی ئەم مافە بۆ دەرچووانی زانکۆمان و زانکۆکانی تری کوردستان کە ئەم گرفتانەی هەیە.
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی