Back

سەنتەری (CDC) خولی پەرەپێدانی پیشە دەکاتەوە

لەژێر چاودێری بەڕێز پ.د. هوشیار عبدالله عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی ڕێکخراوی Step Iraq کۆرسی گەشپێدانی پیشە دەکاتەوە.

کۆرسەکە بە مەبەستی پاڵپشتیکردن و خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و گەنجانە بە گشتی بۆ ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار و ئاشناکردنیانە بە لێهاتووییەکانی ژینگەی کارکردن.

کۆرسەکە بێبەرامبەرە و ماوەی ٨ ڕۆژ دەخایەنێت، هەرڕۆژێک ماوەی ٣ کاتژمێر ڕاهێنان لەخۆ دەگرێت.

لە کۆرسەکەدا بەشداربوان ئاشنا دەکرێن بە بابەتەکانی:

• کارامەیی سەرکردایەتی و پەیوەندی کردن (Leadership & communication skills)

• ئامرازەکانی گەڕان بەدوای کار و شێوازە کاریگەرەکانی پێشکەشکردنی کار (Tools to search and apply for jobs effectively

• کارکردن لە دوورەوە و کارامەیی کاری سەربەخۆ (Remote work & freelancing skills)

• چۆن سەرکەوتن بەدەست بهێنیت لەکاتی کارکردن لە دوورەوە لە ماڵەوە (How to succeed while working from home)

بۆ بەشداریکردن تکایە لەم لینکەدا خوت تۆماربکە.