Back

گروپێک لە خوێندکارانی زانکۆ بەشداری کۆرسی هاوینە دەکەن لە وڵاتی ئەڵمانیا

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی-ئۆفیسی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بەمەبەستی دابینکردنی هەلی بەشداریکردنی نێودەوڵەتی، گروپێک لە خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەشداری خولێکی هاوینە دەکەن بۆ ماوەی دوو هەفتە لە وڵاتی ئەڵمانیا.

لەبەرواری ٢٤-٨-٢٠٢٥ گروپێک لە خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری کە بریتبوون لە 13 خوێدکار بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا/ زانکۆی مونستەر بەڕێکەوت بۆبەشداری لەخولێکی هاوینە لەبواری (Design, Innovation, Technology) کەئامانجی خولەکە تایبەتە بە ئاشنا کردنی بەشداربوان بەو بوارانەی کە لە زانکۆ نێودەوڵەتیەکان دەخوێندرێن لەبواری دیزاین و تەکنەلۆجیادا. بەشداربوان لەماوەی هەفتەی یەکەمی خولەکەدا بەشداری چەند ۆرکشۆپێکی پراکتیکیان کرد کە خودی خۆیان بەشداربوون لە کاری پراکتیکی و ئەنجام دانی چەند پرۆژەیەکی بچووک.

ئەم پڕۆگرامە یەکێکە لە پڕۆگرامە ئاڵوگۆڕەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی- ئۆفیسی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان کەبۆماوەی دووساڵە چۆتە بواریجێبەجێکردنەوە لەگەڵ زانکۆی مونستەر لە وڵاتی ئەڵمانیا ، کە ئەمساڵ لەبەر قەیرانی داریی تێچووەکەی لە ئەستۆی خوێندکارەکان بووە. شایەنی باسە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوام لەهەوڵی دابینکردنی پرۆگرامە نێودەوڵەتیەکانە بۆستافی مامۆستایان و خوێندکارانی.