
سێ خوێندکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی مەشقی هاوینەیان لە وڵاتی ئەردەن بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوامە لە برەودان بە خول و ڕاهێنان بۆ خوێندکارانی لە.جیهانی دەرەوە. دوای ئەوەی ١٥ خوێندکاری زانکۆ بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە مەشق و ڕاهێنانەکانیان بەجێهێنا، ئەمجارە سێ خوێندکاری تر توانیان بە بەردەوامی بەشداربن لە پڕۆگرامێکی مەشق و ڕاهێنانی تایبەتی لە زانکۆی ئوردنیە لە وڵاتی ئەردەن و بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبهێنن.
ئەم بەشداریکردنە پڕۆگرامێکی نوێیە بۆ هاوبەشیکردنی نێودەوڵەتی و دروستکردنی پەیوەندی زانستی و فێرکاری نێوان خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی.