
کۆتایی هاتنی یەکەم راهێنانی پڕۆگرامی خۆپارێزی لە مادەی هۆشبەر
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی هاوبەشیکردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO)، یەکەم خولی راهێنانی بنیادنانی توانای رێنمایکارانی پەروەدەیی لە بواری بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.
لەم خولە ٣ رۆژەدا، (١١) رێنمایکاری پەروەردەیی بەشداربوون، کە خولەکە تایبەت بوو بە زانیاری نوێ و شێوەکاری کارگێڕی تایبەتی لە بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر بوو.
بەشداریکردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەم پڕۆگرامەدا بەهێزکردنی ڕۆڵی زانکۆ لە پەروەردەی کۆمەڵایەتی و پەیوەندی نێوان زانکۆ و ڕێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی دەربڕی، و وەک هەنگاوێکی بەرچاو دەبینرێت بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی بێ مادەی هۆشبەر.