
ماڵئاوایی بۆ خوێندکارانی وڵاتانی عەرەبی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕێکخرا
بە ئامادەبوونی پ.د. هوشیار عبدالله عزیز سەرۆکی زانکۆ، و د. ڕێباز جلیل عبدالله بەڕێوەبەری تۆماری گشتی، ماڵئاوایی بۆ (٩) خوێندکاری وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەچوو. ئەم خوێندکارانە کە لە وڵاتانی ئەردەن، فەڵەستین و یەمەنەوە هاتبوون، بەشداربوون لە خولی ڕاهێنان و مەشقی هاوینە بۆ ماوەی مانگێک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
لە ماوەی خولەکەدا، خوێندکاران بە فێرکاری مەیدانی و پڕاکتیکی لە زانکۆ و دامودەزگا حکومی و ئەهلیەکان خولەکەیان بە سەرکەوتوویی تەواوکرد، و لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێبەخشرا.
ئەم هەنگاوە بەشێوەیەکی گرنگ دەبینرێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبی و هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی فێرکاری و ڕاهێنان بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.