
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی ڕێکخراوی CDO پڕۆگرامی خۆپارێزی لەمادە هۆشبەرەکان دەستیپێکرد
- Categories هەواڵ و چالاکی, هەواڵی سەرەکی
- Date 2025-08-27
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO)، پڕۆگرامی خۆپارێزی لەمادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان دەستیپێکرد.
ئەم پڕۆگرامە لە چوارچێوەی ستراتیژی زانکۆیە بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ هۆشیارکردنەوە و خۆپارێزی لە مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان جێبەجێدەکرێت. یەکەمین چالاکیی پڕۆگرامەکە بە ڕاهێنانی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی لە خوێندنگە ئامادەییەکانی سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەر دەستیپێکرد. ئامانج لەم پڕۆگرامە ئەوەیە ئەم ڕێنماییکارانە ئامادە بکرێن و پڕ زانیاری بکرێن دەربارەی خۆپارێزی خوێندکاران لە مەترسی مادە هۆشبەرەکان.
لە رۆژی یەکەم، پ.ی.د. ئەحمەد محەمەد، پسپۆڕی تەندروستی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بابەتە گرنگەکانی خۆپارێزی و مەترسی مادە هۆشبەرەکانی پێشکەشکرد. ڕاهێنانەکە بە شێوەی گروپی دابەشکراوە و گروپی یەکەم بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.
پڕۆگرامەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و خۆی دەگرێت لە چالاکی جۆراوجۆری زانستی و فێرکاری کە بە شێوەی راستەوخۆ کار دەکەن لە بەرزکردنەوەی توانای ڕێنماییکارانی پەروەردەیی بۆ هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوە و خۆپارێزی لە مادە هۆشبەرەکان.