
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی میوانداری وۆرکشۆپی “ئاڵەنگارییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی مەشق و ڕاهێنانی خوێندکاران لە پەیمانگە تەکنیکییەکان” کرد
- Categories هەواڵ و چالاکی, هەواڵی سەرەکی
- Date 2025-08-21
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پلانی ستراتیجی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنی باڵا و داهێنانی شێوەی نوێی فێرکاری، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی میوانداری وۆرکشۆپی “ئاڵەنگارییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی مەشق و ڕاهێنانی خوێندکاران لە پەیمانگە تەکنیکییەکان” کرد.
ئەم وۆرکشۆپە بە ئامادەبوونی پ.د. هوشیار عبدالله عزیز سەرۆکی زانکۆ،و پ.ی.د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ.ی. د. سەرهەنگ سەروەت حەمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و بەشێک لە ڕاگری کۆلێج و پەیمانگەکان بەڕێوەچوو.
لەگەڵ ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی (هەولێر، دهۆک و گەرمیان)، هەروەها نوێنەری سەرۆکی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان و ژمارەیەک یاریدەدەری سەرۆک زانکۆ و ڕاگری پەیمانگەکان، لەخۆگرت.
ئامانجی وۆرکشۆپەکە پەخشکردنی زانیاری نوێ و توانابەخشی خوێندکاران لە بواری مەشق و ڕاهێنان بوو، هەروەها خستنەڕووی ئەو ئاڵەنگارییانەی کە لە پەیمانگەکان لە کاتی جێبەجێکردنی مەشقدا هەیە.
لە وۆرکشۆپەکەدا، ژمارەیەک بەڕێوەبەر و ئەندامانی لیژنەی جێبەجێکردنی مەشقی هاوینەی زانکۆکان بەشدارییان کرد. بە شێوەیەکی گشتی، لە وۆرکشۆپەکەدا گرنگی پەیوەندی بەردەوام و ستراتیجی نێوان زانکۆکان و کەرتی تایبەتی خرایەڕوو، بۆ ئەوەی خوێندکاران لە کاتی خوێندن و پاش کۆتایی هاتنیان بتوانن بە شێوەیەکی باشتر و کاریگەرتر لە بازاڕی کار بەرهەمداربن.
لە کۆتایی وۆڕکشۆپەکە، ژمارەیەک پێشنیار و چارەسەری زانستی پێشکەش کران بۆ بەهێزکردنی بنەمای مەشق و ڕاهێنان، بۆ ئەوەی خوێندکاران بە شێوەیەکی کارامەتر ئاراستەی بازاڕی کار بکرێن.