Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پرۆژەی (Green and Digital TVET for Enhancing Employability in Iraq) ڕادەگەیەنێت

ئامانجی پڕۆژەکە بریتییە لە بەرزکردنەوەی توانای دامەزراندنی گەنجان و ژنانی گەنج و گروپە بێبەشەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

لە بەرواری ١٠-٨-٢٠٢٥ لە باڵەخانەی میوانداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە شاری بەغداد، بەڕێز پ.د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆ و .  پ.ی.د. ئاودێر محەمەد ئەحمەد بەڕوبەری ئۆفیسی پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان بەشداریان کرد لە  یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی بەڕێوەبردنی پڕۆژەی (Green and Digital TVET for Enhancing Employability in Iraq) ، بە بەشداری نوێنەری یەکێتی ئەوروپا و بەرپرسی ئۆفیسی ڕێکخراوی (UNESCO)  لە عێراق، و بریکاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراقی فیدڕاڵ و بریکاری وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدڕاڵ و ئامادەبوونی سەرۆک زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.

پڕۆژەی قۆناغی سێیەمی TVET (Technical and Vocational Education and Training) ناسراوبە (ڕاهێنانی تەکنیکی پەروەرەی و پیشەیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان) دەستپێشخەرییەکە کە هاوتەریبە لەگەڵ ستراتیژی پەروەردەی نیشتمانی عێراق (INES) 2022 – 2031 و دیدگای ستراتیژی یونسکۆ بۆ گەشەپێدانی بەردەوام. ئەم قۆناغە تیشک دەخاتە سەر بەهێزکردنی کەرتی TVET و داکۆکیکردن لە چوارچێوەی سیاسەت و یاسای TVET، پڕۆژەکە جەخت لەسەر تێکەڵکردنی (Green Education) و (Digitization) دەکاتەوە لە بەرنامەکانی TVET بۆ چارەسەرکردنی توانا جوگرافی و ئابوورییەکانی عێراق، بەتایبەتی لە کشتوکاڵ، وزەی نوێبووەوە، و بەردەوامیی ژینگەیی. هەروەها ئامانجی بە دامەزراوەییکردنی سیاسەتەکانی Green Education)) و (Digitization) لەناو هەشت زانکۆ تەکنیکییەکانی عێراق و و هەرێمی کوردستان لەڕێگەی ستراتیژییەکی گشتگیرەوە.

ئەم پڕۆژەیە کار لەسەر مۆدێرنکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن، بەرزکردنەوەی ڕاهێنانی مامۆستایان، پەرەپێدانی بەرنامەی نوێ هاوتەریب لەگەڵ چەمکەکانی (Green Education) و (Digitization)، بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی پیشەسازی، و دڵنیابوون لە هاوئاهەنگی لەگەڵ داواکارییەکانی بازاڕی کار دەکات. بە هاوبەشی پێکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی (CSO) و گرنگیدان بە گەنجان.

شایەنی باسە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دیدو بۆچونی خۆی لەسەر چۆنیەتی بەرەو پێش چوونی پڕۆژەکە خستە ڕوو. کە سەرەتا بەڕێز (پ.د.هوشیارعبداللە عزیز) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وتەیەکی بەنوێنەرایەتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی  پێشکەش کرد، ئاماژەی بەوبوارە گرنگانە دا کەپێویستن بۆبەرەوپێش چوونی پڕۆژەی ناوبراو. هەروەها گرنگی دانی زیاتر بەلایەنی پراکتیکی و کارکردن لەگەڵ زانکۆ ئەوروپیەکان و هاوبەشەکانی تر دا، هەر لەسەرەتاوە وەک یەک تیم بە ئامانجی بنیادنانی پرۆژەیەک کە زۆرترین سوود بە گەنجان و مامۆستایان بگەیەنێت.

دواتر (پ.ی.د.ئاودێرمحمد أحمد) بەڕێوەبەری ئۆفیسی پەیوندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاماژەی بەچەند خاڵێک کرد وەک تێکەڵ کردنی بوار زیرەکی دەستکرد (AI)  لە ناوەڕۆکی پڕۆژەکەدا.

شایەنەنی باسە پرۆژەی (Green and Digital TVET for Enhancing Employability in Iraq) لە لایەن ڕێکخراوی (UNESCO) و لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پشتگیری دارایی دەکرێت کە ماوەی سێ ساڵ دەخایەنێت.