سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکاتەوە کە بەشداری تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) دەکەن، لە ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی 2025.8.11 ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانەی لای خوارەوە بکەن لەسەر بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکە:
١- بەشداربووان پێویستە پاسپۆرتی ڕەسەن (ئەصلی) یاخود کارتی نیشتمانی ڕەسەن (ئەصلی) لابێت، ئەگەرنا بە پێچەوانەوە مافی بەشداریکردنی نابێت لە تاقیکردنەوەکەدا.
٢- تاقیکردنەوەکان بەپێی ئەو خشتەیە دەبێت کە لەلايەن سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی-یەوە بڵاودەکرێتەوە.
٣- هيچ روونكردنەوەيەك لە لايەن چاودێرانى هۆڵەکە سەبارەت بە پرسيارەكان نادرێت و پرسياركردن لە چاودێرانى هۆڵ ڕێگە پێدراو نيە.
٤- هێنانە ژوورەوەى مۆبايل و هەر ئامێرێکى زیرەک بۆ هۆڵى تاقيكردنەوە قەدەغەیە.
٥- گزيكردن بەشداربوو بێ بەشi دەكات لە تاقيكردنەوەکە و بەشداریکردن لە خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی.i
٦- تاقیکردنەوەکە لەسەر کۆمپیوتەر ئەنجامدەدرێت.
٧- بەشداربوو دەتوانێت قەڵەم جافی شین یاخود ڕەش لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و کاغەزی سپی لە لایەن سەنتەرەوە دەدرێت بە بەشداربووان.
سەنتەری نێودەوڵەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
