
بە بەشداری زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئامادەکاری بۆ زیادکردنی وانەی کارسازی لە زانکۆکان دەکرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئامادەکاری بۆ زیادکردنی وانەی کارسازی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا دەکات و سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشدارە لەو هەوڵەدا.
لە ڕۆژانی ٣، ٤، ٥/٨/٢٠٢٥ هەر یەک لە بەڕێزان مامۆستا (ئەیوب کەریم سەعید) بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و مامۆستای یاریدەدەر (ئەڤین علاءالدین ئەحمەد) ستافی سەنتەر بەشدارییان کرد لە ڕاهێنانی ڕاهێنەران (ToT) تایبەت بە چۆنیەتى وتنەوەى پرۆگرامى کارسازى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
پرگرامەکە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەهاوبەشی لەگەڵ ڕۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان (UNDP) و دەزگای ڕوانگە جێبەجێدەکرێت و سەنتەرکانی پەرەپێدانی کار ڕۆڵی کاریگەریان هەیە لە داڕشتنی پرۆگرامەکەدا.