Back

15خوێندکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سەرکەوتوویی بەشداربوون لە پڕۆگرامی مەشقی هاوینە لە زانکۆی میسڕ بۆ زانست و تەکنەلۆجیا

لە چوارچێوەی ئەندامێتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی خوێندکاران کە گرنگی بە گەشەپێدانی تواناکانی خوێندکاران دەدات، گرووپێک لە خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سەرکەوتوویی بەشداربوون لە پڕۆگرامی فێرکاری مەشقی هاوینە کە لە یەکێک لە زانکۆ ناودارەکانی وڵاتی میسڕ بەڕێوەچوو.

ئەم خوێندکارانە لە بەشە جیاوازەکانی ئەندازیاری، تەندروستی، کارگێڕی، دوای مانگێک بەشداریکردن لە پڕۆگرامی مەشقی پڕاکتیکی، کارامەییەکی ڕاستەقینەیان تێدا بەدەستهێنا و بڕوانامەی بەشدارییان پێبەخشرا.

شایانی باسە یەکێک لە ستراتیجەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گرنگیدانە بەمجۆرە پڕۆگرامانە، لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتیەکان، بۆ پەروەردەکردنی توانا و کارامەییەکانی خوێندکاران.