Back

یەكەمین گرووپی كاندیدە سەركەوتووەكانی سكۆلەرشیپی هەنگاریا راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یەكەمین گرووپی كاندیدە سەركەتووەكانی سكۆلەرشیپی هەنگاریای راگەیاند و داوا لە كاندیدەكان دەكات لە ماوەی دیاریكراودا دوایین ڕێكارەكانی پەسەندكردنی سكۆلەرشیپەكە جێبەجێ بكەن. دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی ڕێككەوتنامەی لەگەڵ وەزارەتی توانستە مرۆییەكانی هەنگاریا، 30 سكۆلەرشیپی خوێندنی باڵا ( 10 ماستەر و 20 دكتۆرا) ی بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، لەئێستادا وەزارەت ئاگاداری خوازیارانی ئەو سكۆلەرشیپە دەكات، ئەوانەی ناویان لە لیستەكەدا هاتووە و یەكەمین گرووپی كاندیدە سەركەتووەكانی ئەو سكۆلەرشیپەن، كە لەلایەن حكومەتی هەنگاریا پەسندكراون و وەك خوێندكار وەرگیراون، دەتوانن بۆ ساڵی خوێندنی (2017-2018) دەست بە خوێندنی ئەكادیمی خۆیان بكەن. بۆ بینینی ناوەكان و وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینكە بكەن.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile