
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕێگای ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە پڕۆگرامی COIL ڕادەگەیەنێت
پڕۆگرامی COIL (Collaborative Online International Learning) لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پاڵپشتی دارایی و The American Association of Colleges & Universities، J. Christopher Stevens Virtual Exchange Initiative، و Aspen Institute سەرپەرشتیی زانستی دەکرێت.
شایانی باسە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تاکە زانکۆیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق کە بۆ ئەمساڵ پڕۆگرامی COIL ی بەدەست هێناوە.
ئامانج لەم پڕۆگرامە بریتییە لە بەشداری گفتوگۆی نێوان کلتورەکان، چارەسەری ئاڵەنگارییە جیهانییەکان بە هاوبەشی، پەرەپێدانی تواناکان لە پەیوەندیی دیجیتاڵی، کاری تیمی و تێگەشتن لەنێوان کلتورەکاندا. لە پڕۆگرامەکەدا سەرنج دەخرێتە سەر بوارە گرنگەکانی وەک بەشداریکردنی مەدەنی(Civic Engagement)، فێربوونی زمان(Language Learning and Practice)، و پەرەپێدانی کارامەییە دیجیتاڵییەکان (Digital Literacy Skill Development) ،( Empowering Women and Girls).
لەم پڕۆگرامەدا چەند خوێندکارێکی زانکۆمان بە شێوەی گروپ بە ئۆنڵاین لەگەڵ گروپێکی تر لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەمریکا دەست دەکەن بە ئەنجامدانی پڕۆژەیەک، بە مەرجێک تیمێک لە مامۆستایان و ستاف لە هەردوو زانکۆ سەرپەرشتی ئەم پڕۆسەیە بکەن.
بۆیە هەر مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە خوازیارە بەشداربێت لەم پڕۆگرامەدا، پێویستە تا بەرواری ٧/٨/٢٠٢٥ ئەم لینکەی لای خوارەوە پڕبکاتەوە کە دەبێت ناوی پڕۆژەی پێشنیارکراو و کورتەیەک دەربارەی بیرۆکەی پڕۆژەکە بنووسرێت کە تێیدا ڕەچاوی بابەتی نوێ و سەردەمیانە بکات بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندکارەکانی. دواتر سەرجەم پڕۆژە و بیرۆکەی مامۆستایان پێشکەشی دەزگای ناوبراو دەکرێت و دواتر یەکێک لە بیرۆکەکان دەستنیشان دەکرێت کە گروپی هەڵبژێردراو دواتر دەست دەکەن بە پڕۆگرامەکە.
لەم هەواڵەدا دوو پڕۆژە کەپێشتر ئەنجام دراون هاوپێچ کراوە بۆ زانیاری و وەرگرتنی بیرۆکەی گونجاو لێیان.
تێبینی: دوای دیاریکردنی یەکێک لە پڕۆژەکان دەزگای ناوبراو هەڵدەستێت بە دیاریکردنی مامۆستا و گروپی خوێندکاران لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی بە هاوبەشی دەست بە پڕۆگرامەکە بکرێت.
ئەم پڕۆگرامە ماوەی ساڵێک دەخایەنێت لە ١/٩/٢٠٢٥ بۆ ١/٩/٢٠٢٦ وە مامۆستا و خوێندکارە بەشداربووەکان سمستەرێک یان دوو سمستەر بەشداردەبن لە پڕۆگرامەکەدا.
سودەکانی پڕۆگرامەکە:
١- مامۆستا و ستافی بەشداربوو پەیوەندی ئەکادیمی و زانستی لەگەڵ پسپۆڕانی زانکۆکانی ئەمریکا دروست دەکەن.
٢- لە ماوەی پڕۆگرامەکەدا چەند سەرچاوە و پلاتفۆرمی زانستی بەردەست دەخرێت بۆ مامۆستا و خوێندکارەکان بۆ ئەوەی پڕۆژەکانی پێ ئەنجام بدەن.
٣- خوێندکارەکان جگە لەوەی کە ئاشنا دەبن بە دروستکردنی پەیوەندیی زانستی لەگەڵ خوێندکارانی نێودەوڵەتی، دەتوانن هەلی کار و کاری هاوبەش لەگەڵ گروپی بەرامبەردا ئەنجام بدەن.
بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی بەشداری کردن کرتە لەم لینکە بکە: https://forms.gle/yWXMwbDwPc58ZKEC7
Project-1
Project-2