Back

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان وردەکارى دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و بڕوانامە باڵاکانی دانیشتوی دەرەوەی هەرێم لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی بڵاودەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان وردەکارى دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و بڕوانامە باڵاکانی دانیشتوی دەرەوەی هەرێم لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی بڵاودەکاتەوە:

• دەرچوانی ساڵی (٢٠٠٣) تاکو ئەمڕۆ دەگرێتەوە.
• دەرچوانی دەرەوەی عێراق لە زانکۆى پارێزگاکانی خۆیان بەپێی کارتی زانیاری داوکاری پێشکەش دەکەن.
• پێشکەشکار فۆرمی داوکاری دامەزراندن و فۆرمی وەرگرتنی کۆد بەدەستی پڕ دەکاتەوەو ئیمزاى لەسەر دەکات.
• تۆماری کۆلێژو پەیمانگەکان فۆرمی ئۆنلاین بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە.

پێویستە دەرچوو ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆی ببات لە کاتی پێشکەشکردن:

  1.  کارتی نیشتیمانی دەرچوو لەگەڵ کارتی نیشتیمانی دایک و باوکی دەرچوو.
  2. کارتی زانیاری یان بەڵگەنامەی نیشتەجێ بونی مۆرکراو لە یەکێک لە پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

• هەر دەرچویەک سەردانی تۆمارى کۆلێژ نەکات و فۆرمی دەستی پڕنەکاتەوە بێ بەش دەبێت لە وەرگرتنی کۆدو دامەزراندن.
• لە ئێستادا تەنها کۆد دروست دەکرێت و لە داهاتودا دامەزراندنەکە لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی دەبێت بەپێی شوێنی نیشتەجێبون.
• ئەم پرۆسەیە تەنها دانەمەزراوەکان دەگرێتەوە.
• ئەم پرۆسەیە تاکو رۆژی (2025/9/15) سەعات (4)ى ئێوارە بەردەوام دەبێت.
• ماوەی سکاڵا لە (2025/9/16) دەستپیدەکات تاکو (2025/9/30).