
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشوازی لە شاندی باڵای ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی خوێندکاران کرد
- Categories هەواڵ و چالاکی, هەواڵی سەرەکی
- Date 2025-07-20
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٥، پ.د. هۆشیار عبدالله عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و د. ڕیباز جلیل عبدالله بەڕێوەبەری تۆماری گشتی، پێشوازیکرد لە پ.د. فواز احمد الزغول بەڕێوەبەر و ئەندازیار جهاد نمر الخراز یاریدەدەری بەڕێوەبەر و پ.د. نەبیل عادل فخری نوێنەری ئەنجومەنی عەرەبی لە هەرێمی کوردستان و م. حسین احمد مصطفی بەڕێوەبەری (CDC) زانکۆی سەڵاحەدین. ئەم سەردانە بەمەبەستی گەیاندنی سوپاسگوزاری ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕهێنان و داهێنانی خوێندکارانە بۆ هەوڵە تایبەتەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە پشتیوانیکردنی ئاڵگۆڕ و ڕاهێنانی خوێندکاران و دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندکارانی وڵاتانی عەرەبی.
ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی عەرەبی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران ئەنجام دەدات، ئەم پڕۆگرامانە بەرزترین ئەرکیان ئەوەیە کە پەیوەندی نێوان گەنجانی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی بگەیەننە ئاستێکی بەرز، ڕێگە بە هاوبەشبوون و هاوبەشیکردنی زانیاری بدەن، کە ئەنجامی باشی بۆ داھاتووی گشتی زانکۆکانی ناوچەکە دەبێت.”
پ.د. فەواز احمد الزغول بەڕێوەبەری ئەنجومەن، ستایشی تایبەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێزی لە پەرەسەندنی تواناکانی خوێندکاران و ڕەخساندنی زۆرترین دەرفەت بۆ خوێندکاران بۆ بەشداریکردن لە پڕۆگرامە جیاواز و داهێنانەکان هەروەها وتی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی نموونەیەکی سەرکەوتووە لە پشتیوانیکردنی چالاکیەکانی خوێندکاران کە ئامانجیان بەرهەمھێنانی نەوەیەکی خاوەن بەهرە و پێشکەوتووە بۆ بەڕێوەبردنی داھاتوو.”
لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سوپاسی سەردانی شاندی میوانی کرد و بەڵێنیدا هاوکاری و هەماهەنگی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی خوێندکاران بەردەوامی هەبێت، وتی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان بە گشتی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەتایبەتی هەمیشە پێشەنگن لە جێبەجێکردنی پڕۆگرامەکانی مەشق و ڕاهێنانی خوێندکاران و لەو چوارچێوەیەشدا هەموو هەوڵێکمان بۆ پێگەیاندنی دەرچوویەکی بە توانا و خاوەن ئەزموونە.