

بە چاودێری پ.د. هوشیار عبدالله عزیز سەرۆکی زانکۆ، و بە سەرپەرشتی پ.ی.د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای سلێمانی، و بە هاوکاری تەکنیکی ئاژانسی فیدڕاڵی ئەڵمانی (THW)، بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC)، خولێکی تایبەتی بۆ فەرمانبەرانی تەندروستی و سەلامەتی و بەشەناوخۆییەکان کردەوە.
ئەم خولە، بە ناونیشانی “وەڵامدانەوەی کۆمەڵگە”، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ڕێکەوتی 14 تا 17/7/2025 لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا بەرێوەچوو.
ئامانجی خولەکە، بەرزکردنەوەی ئامادەیی و تواناکانی فەرمانبەرانی بەشەناوخۆییەکان و تەندروستی و سەلامەتی بۆ وەڵامدانەوەی خێرای ڕووداو، و قەیرانەکان بوو.
لە خولەکەدا، 25 فەرمانبەر لە بەشەناوخۆییەکان و تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەشدارییان کرد و بەرنامەکانی فێرکاری و ڕاهێنانیان بەجێهێنا.