
لە ئەمڕۆوە پرۆسەى گواستنەوەو دابەزیىنى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستیپێکرد
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2025-2026) بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتى (2025/7/15) تاکو (2025/8/31) بەردەوام دەبێت. مەرجە فەرمانى دەرچونى زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە (2025/9/15) تێپەڕنەکات.
بەمەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، كلیك لەسەرئەم لینکە فێرکاریەى خوارەوە بكەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى ڕوبەڕوى هەڵە نەبنەوە، لە هەمانکاتدا هەر خوێندکارێک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.
تێبینى:
١. ئەگەر خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چونە ناو سیستمى گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجامدەدات.
٢. بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین پێویست ناکات هیچ خوێندکارێک سەردانى زانکۆمان بکات چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.
٣. پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.
- بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن: https://regayzanko.com
- بۆ بینى گشتاندنى وەزارەت تایبەت بە ڕێنمایی گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن: https://drive.google.com/file/d/1HiKzu6z_c9A7ZqJw1wmZYJvB7oBKlUgx/view?usp=sharing