Back

سەنتەری CDC کۆرسی کارسازی کۆمەڵایەتی دەکاتەوە

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز پ.د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆ، بەمەبەستی گەشەپێدانی توانای خوێندکاران و دەرچوان لە بواری کارسازیدا سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (Step Iraq) کۆرسێکی تایبەت بە کارسازی کۆمەڵایەتی (Social Entrepreneurship Course) دەکاتەوە.

بەشداربوانی کۆرسەکە لێهاتووییەکانی شیکردنەوەی کێشە، گواستنەوە لە بیرۆکەی پرۆژەوە بۆ دەستپێکردنی بزنس، فێربونی سەرچاوەی پارەدارکردن و پەیداکردنی فەند دەبن.

کۆرسەکە بێبەرامبەرە و ماوەی دوو مانگ دەخایەنێت لەلایەن ڕاهێنەری بەئەزموون کۆرسەکە دەوترێتەوە. بەشداریکردن سنوردارە، لە کۆتایی کۆرسەکەدا بڕوانامە دەدرێت بە بەشداربووان.

مەرجەکانی وەرگرتن لە کۆرسەکە:

١. بەشداربوو پێویستە خوێندکار یان دەرچووی زانکۆی پۆلیتەکینکی سلێمانی بێت.

٢. بەشداربوو پێیوستە بەشداری کاریگەرانەی لە ڕاهێنانەکەدا هەبێت.

٣. بەشداربوو لەدوای چاوپێکەوتن لە کۆرسەکە وەردەگیرێت.

٤. بەشداربوو بەڵێننامەی بەردەوامبوونی لە کۆرسەکە پڕبکاتەوە.

ماوەی کۆرس: ٢مانگ (هەفتانە دوو ڕۆژ)

شوێن: ئۆفیسی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) – کەمپی کۆلێژە تەکنییەکانی چوارچرا.

بۆ بەشداریککردن لە کۆرسەکە پێویستە خوێندکاران لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە خۆیان تۆمار بکەن:

تکایە هەر لەگەڵ پڕکردنەوەی فرمەکە جۆینی گرووپی (WhatsApp )ی کۆرسەکە ببە کە بەلینک لە فۆرمەکەدا دانراوە.

فۆرمى ناوتۆمارکردن: https://forms.gle/A3G8PYUwicrFZRnj7