
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت بەرنامەی کاری هاوبەش دادەرێژن
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز پ.د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆ ئەمڕۆ سێشەممە ١ی تەمموزی ٢٠٢٥، لە سەرۆکایەتی زانکۆ، پ.ی.د. بەختیار عبید شەریف ـ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و سەرۆکی لیژنەی زانکۆ بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ـ بە ئامادەبونی ئەندامانی لیژنە پێشوازی لە بەختیار ئەحمەد، سەرۆکی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت و وەفدێکی هاوڕێی کرد.
لە کۆبونەوەکەدا، بەرنامەی هاوبەش خرایەڕوو بۆ جێبەجێکردنی کار و چالاکییە هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی بڵاوبونەوەی ماددەی هۆشبەر.
ئەم هەماهەنگییە لە هاوبەشیکردنی چالاکیەکان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی گرنگی پەیوەندی نێوان زانکۆ و کۆمەڵگە دەردەبڕێت.