
لیژنەی ئامادەکاریی بۆ کردنەوەی پەیمانگەی تەکنیکیی قەڵادزێ سەردانی دەڤەرەکەیان کرد
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥/ ٦/ ٢٠٢٥ لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ. د. هوشیار عبداللە عزیز, وە ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ژمارە (١٤٤٠)، لیژنەی ئامادەکاری بۆ کردنەوەی پەیمانگەی تەکنیکی قەڵادزێ کە پێکهاتبوون لە پ. ی. د. بەختیار عوبێد، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ. د. هێرش ڕەسوڵ، ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی، د. هێمن عەبدوڵڵا، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکیی دوکان سەردانی دەڤەری ڕاپەڕین_یان کرد.
لیژنەکە، سەرەتا سەردانی بەڕێز هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین_یان کرد لە ڕانیە، بە خۆشحاڵییەوە بەڕێزیان بەڵێنی هەمووجۆرە پشتیوانی و هاوکارییەکی تەواوی ماددی و مەعنەویی پڕۆژەکەی دا.
پاشان سەردانی بەڕێز بەکر بایز، قائیمقامی قەزای پشدەریان کرد و، بەڕێزیشیان وێڕای دەربڕینی پەرۆشیی و پشتگیریی پڕۆژەکە، بە شێوەیەکی مەیدانیی هاوەڵی لیژنەکەی کرد بۆ بینینی چەند شوێن و بینایەک.
بڕیاری کردنەوەی (پەیمانگەی تەکنیکیی قەڵادزێ) کە بە جێبەجێکردنی خزمەتێکی گەورە بە ناوچەی ڕاپەڕین بە گشتیی و شارۆچکەی قەڵادزێ بە تایبەت و خوێندکارانی دەکات و دەبێتە ناوەندێکی گرنگی زانستیی و مەعریفیی.