
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕیزبەندی Times Higher Education- Impact Ranking 2025 ئاستێکی بەرزتری تۆمار کردووە لە هەریەک لە ئامانجەکانی SDG4, SDG3 وە SDG17
لە ڕێکەوتی ١٨/ ٦/ ٢٠٢٥ دەزگای Times Higher Education نوێترین لیستی بۆ Impact Ranking ڕاگەیاند بۆ ساڵی ٢٠٢٥ وە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ جاری دووەم لەم ریزبەندییەدا هاتووە. ئەم ڕانکینە هەڵسەنگاندن بۆ زانکۆکان دەکات لەسەربنەمای کۆمەڵێک پێوەر کە ژمارەیان ١٧ پێوەرە و لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکان دانراوە بە مەبەستی هاندانی زانکۆکان بۆ کارکردن و ڕوبەڕو بوونەوەی ئاستەنگە جیهانییەکانی وەک برسێتی و هەژاری، نایەکسانی، گۆڕانی کەش و هەوا، تەندروستی، پەروەردە…هتد ئەم پێوەرانە بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی (Sustainable Development Goals- SDGs) ناسراون.
لە ڕیزبەندی ئەمساڵدا ٢٥٢٦ زانکۆ لە ١٣٠ وڵاتەوە بەشداریکردووە ، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی پابەندبوونی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا دەردەخات بە گەشەپێدانی بەردەوام و کاریگەرییان لەسەر ئاستەنگە جیهانییەکان.
وە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە خۆشحاڵییەوە لە ریزبەندییەکادا هاتووە بە بەشداریکردن لەم ئامانجانەی خوارەوە (SDGs)
- ئامانجی ٣ -تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی/ SDG 3 – Good Health and Well-being
- ئامانجی ٤ – کوالیتی خوێندن/ SDG 4 – Quality Education
- ئامانجی ١٠ – کەمکردنەوەی نایەکسانی/ SDG 10 – Reduced Inequalities
- ئامانجی ١٧ – هاوبەشیکردن بۆ ئامانجەکان/ SDG 17 – Partnerships for the Goals
لە نێو ئەم ئامانجانەدا، زانکۆمان بە شێوەیەکی بەرچاو ئاستێکی باشتری تۆمار کردووە لە هەریەک لە ئامانجی ٣ – تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی/ SDG 3 – Good Health and Well-being ، ئامانجی ٤ – کوالیتی خوێندن/ SDG 4 – Quality Education وە ئامانجی ١٧ – هاوبەشیکردن بۆ ئامانجەکان/ SDG 17 – Partnerships for the Goals بە بەراورد بە ریزبەندی ساڵی ٢٠٢٤. وە بۆ یەکەم جارە زانکۆمان لە ئامانجی ١٠ – کەمکردنەوەی نایەکسانی/ SDG 10 – Reduced Inequalities بەشداریکردووە.
بەشێوەیەکی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٥، لەسەر ئاستی عیراق ٨٨ زانکۆ لە ریزبەندییەکادا هاتووە، وە ١٧ زانکۆ لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٤ تەنها ٩ زانکۆ لە ریزبەندییەکادا هاتبوون لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پێشکەوتنی زانکۆکانی هەرێم پیشان دەدات لە کارکردن بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی ئاستەنگە جیهانییەکان و بەستنەوەی زانکۆکان بە کۆمەڵگەوە.