
کۆبوونەوەى ئاسایيی ئەنجومەنى زانکۆ بەڕێوەچوو
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکكەوتى ١٩/ ٦/ ٢٠٢٥ بە سەرپەرشتيى پ.د. هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونى ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ کۆبوونەوەى ئاسایيی ئەنجومەنى زانکۆ لە هۆڵى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەن لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.
لە دەستپێکى کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی زانکۆ جەختی کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆلێج و پەیمانگاکان لە چوارچێوەی جێ بەجێ کردنی یاساو ڕێنمایەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا.
لە بەشێکی تردا سەرۆکی زانكۆ ڕونكردنهوهی پێویستی خستە بەردەم ئەنجومەنی زانکۆ لهسهرههموو ئهو ئامانجانهی كه له ماوهی خوێندنی ئهمساڵدا زانكۆ پێی گهشتووه.
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆ ئامانجی سەردانەکەی وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ وولایەتە یەكگرتووەکانی ئەمریکا و بەشداری کردنیان لە کۆنفرانسی نەفسا بۆ خوێندنی باڵاو پەروەردە ڕوونکردەوە و ئەو دەست کەوتانەی کە زانکۆمان بەدەستی هێناوە لەو سەردانەدا خرانە ڕوو.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی زانکۆ تاوتوێی چەند تەوەرێکی کاروباری زانستی، خوێندکاران و کارگێڕی کرد.