
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (NAFSA) کرد لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
لەچوارچێوەی شاندی وەزارەتی خوێندنی بآڵا و توێژینەوەی زانستی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەسەرۆکایەتی بەڕێز پ. د. هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز پ.ی. د. ئاودێر محمد احمد بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ وشاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە پێکهاتبوون لە ڕاوێژکارانی جەنابی وەزیری خوێندنی باڵاوژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفرانسی (NAFSA) لە ڕۆژانی 27-30 /5 /2025 لەشاری ساندیاگۆ لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد.
کۆنفرانسى (NAFSA) گەورەترین و کاریگەرترین کۆنفرانسی زانستییە لە بواری خوێندنی باڵا و پەروەردە، ساڵانە لەویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا ڕێکدەخرێت و نزیکەى (٨,٠٠٠) هەشت هەزار سەرکردەی ئەکادیمی و شارەزایانی بواری خوێندنی باڵا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقیا ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەشداریدەکەن. بۆ ئەمساڵ زیاتر ١١ هەزار کەس لە ١٦٠ وڵاتانی جیاوە بانگهێشت کرابوون.
شایەنی باسە زانکۆمان بە خۆئامادەکردنی پێشوەختەوە توانی چەند نامەی لێکتێگەیشتن و دیداری زانستی لەگەڵ زانکۆ بەنێوبانگەکانی وەک (San Diego State University) و (California State University ) بە ئەنجام بگەیەنێت کە دەرچوانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەلی خوێندنی ماستەریان بە کۆمەڵێک ئاسانکاری زۆرەوە بۆبەردەست دەخرێت کەلەئایندەیەکی نزیکدا ئەم ڕێکەوتنانە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە کە شایەنی باسە دوای هەوڵێکی زۆر بۆ یەکەمجار لەمێژووی زانکۆیپۆلیتەکنکی سلێمانیدا توانرا لەم جۆرە لەڕێکەوتنی زانستی بەئەنجام بگەیەنرێت.
وەهەروەها لەچوارچێوەی سەردانەکەدا زانکۆمان سەرکەوتووبو لەبوار ڕێکخستنی مامۆستای سەردانیکەر بۆ زانکۆمان کەبتوانرێت ئەزموونی مامۆستایانی نێودەوڵەتی هاوبەشی پێبکریێت کە ئەم ڕێکەوتنەش لە داهاتوویەکی نزیکدا دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.