
تاقیكردنه‌وه‌ی كۆرسی فاونده‌یشنی زمانی ئینگلیزی بە شێوەی مەرکەزی بۆ زیاتر له پێنج هەزار خویندكار له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه چوو
ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٩ی مایسی ٢٠٢٥ به سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی، تاقیكردنه‌وه‌ی کۆتایی كۆرسی فاونده‌یشنی زمانی ئینگلیزی بۆ مۆدیوڵی (EAP Reading & Writing) بۆ زیاتر له ٥٣٠٠ خوێندكاری قۆناغی یه‌كه‌می (به‌یانیان و ئێواران)ی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی سمسته‌ری دووەمە بۆ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م كه له یه‌ك كاتدا بە شێوەی مەرکەزی لە سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکان به‌ڕێوه‌چوو بۆ هه‌ردوو بەشی تیۆری و پراكتیكیی.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ٧ ساڵه بە سەرپەرشتی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی خوێندنی كۆرسی فاونده‌یشنی زمانی ئینگلیزی بۆ سه‌رجه‌م خویندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می ٥ كۆلێج و ٧ په‌یمانگای زانكۆ جێبه‌جێ ده‌كات.
جێبەجێکردنی ئەم پڕۆگرامە بە شێوەیەکی گشتی کاریگەری باشی لەسەر چۆنیەتی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندکاران هەبووە و توانراوە بۆ قۆناغەکانی داهاتوویان سوودی لێوەربگرن.