Back

ئاگادارییەکی گرینگ بۆ ئەو خوێندکارانەی فۆڕمی مەشقی هاوینەیان بۆ وڵاتانی عەرەبی پێشکەشکردوە

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە فۆڕمی مەشقی هاوینەیان بۆ وڵاتانی عەرەبی ( میسڕ، ئەردەن، سەڵتەنەتی عومان) پێشکەشکردوە و ناویان لەم لیستەدا هەیە، پێویستە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ سەردانی یەکێک لەم شوێنانەی لای خوارەوە بکەن بۆ چاوپێکەوتن بە پێچەوانەوە مافی بەشداریکردنی دەفەوتێت.

١. بۆ خوێندکارانی کۆلێج و پەیمانگەکانی سەنتەری شاری سلێمانی کە خوێندکارانی (کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری، کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی، کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی، پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی) فۆڕمیان پێشکەشکردوەو مەرجەکانیان هەبووە. ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ کاتژمێر ١٢ بۆ ١ی پاش نیوەڕۆ لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا، ئۆفیسی ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری، نهۆمی دووەم چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت.

٢. بۆ خوێندکارانی (کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە، پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە، پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان، پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ) ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ سەردانی ڕاگری کۆلێج یان پەیمانگەکانی خۆیان بکەن بۆ چاوپێکەوتن.

تێبینی: پێویستە خوێندکار کۆپی پاسپۆرت و یەک وێنەی کەسی مامەڵەی پێبێت.