ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٩ی مایسی ٢٠٢٥ به سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی، تاقیكردنه‌وه‌ی کۆتایی كۆرسی فاونده‌یشنی زمانی ئینگلیزی بۆ مۆدیوڵی (EAP Reading & Writing) بۆ زیاتر له ٥٣٠٠ خوێندكاری قۆناغی یه‌كه‌می (به‌یانیان و ئێواران)ی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی سمسته‌ری دووەمە بۆ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م كه له یه‌ك كاتدا بە شێوەی مەرکەزی لە سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکان به‌ڕێوه‌چوو بۆ هه‌ردوو بەشی تیۆری و پراكتیكیی.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ٧ ساڵه بە سەرپەرشتی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی خوێندنی كۆرسی فاونده‌یشنی زمانی ئینگلیزی بۆ سه‌رجه‌م خویندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می ٥ كۆلێج و ٧ په‌یمانگای زانكۆ جێبه‌جێ ده‌كات.
جێبەجێکردنی ئەم پڕۆگرامە بە شێوەیەکی گشتی کاریگەری باشی لەسەر چۆنیەتی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندکاران هەبووە و توانراوە بۆ قۆناغەکانی داهاتوویان سوودی لێوەربگرن.













