لەچوارچێوەی چالاکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی خوێندکاران، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگاداری خوێندکارانی بەکالۆریۆس، قۆناغی چوارەمی ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ دەکاتەوە کە دەتوانن توێژینەوەکانیان دوای پەسەندکردنی لەلایەن کۆلێجەکانەوە، ئاراستەی ٢٦هەمینی دیداری خوێندکارانی داهێنەر بکەن لە زانکۆی نەزوا لە سەڵتەنەتی عومان.
