
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وۆرکشۆپێکی تایبەتی رێکخست لە ژێر ناونیشانی “چۆنێتی خۆپاراستن لە کاتی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و بەکارهێنانی ئاگرکوژێنەوە”
بەچاودێری بەڕێز پ.د. هوشیار عبدالله عزیز سەرۆکی زانکۆ، بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی، ئەمرۆ یەکشەممە، 18ی ئایاری 2025، لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا، وۆرکشۆپێکی تایبەتی بۆ خوێندکاران، مامۆستایان، فەرمانبەران و چاودێرانی بەشەناوخۆییەکان ڕێکخست، لە ژێر ناونیشانی:
“چۆنێتی خۆپاراستن لە کاتی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و بەکارهێنانی ئاگرکوژێنەوە”.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن ملازمی یەک، ئاکار جوامێر اورحمان، پێشکەشکرا، پاشان بە شێوەیەکی کرداری بە ڕوونکردنەوە و ڕاهێنان بەشداربووان ئاشناکران تاوەکو بتوانن بە شێوەیەکی باش مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بکەن.